٢٥ کانوونی دووەم ٢٠١٨ - ١٧:٥١
داوای سزادانی بن سەلمان دەکرێت

ڕێکخراوی چاودێری مافی مرۆڤ داوای لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کردووە جێنشینی سەعوودیا بە هۆی تاوانی شەڕی یەمەن ڕووبەڕووی سزای یاسایی بکاتەوە.

بە پێی هەواڵ دەری ئەهلی بەیت (ع) ـ ابنا ـ ئەحمەد بن شەمسی وتەبێژی ئەم ڕێکخراوەیە ڕایگەیاند: محەممەد بن سەلمان جێنشینی سەعوودیا وەک وەزیری بەرگری و یەکێک لە دەسەڵاتدارانی دیاری ئەم وڵاتە بەرپرسە لەو تاوانانەی کە لە یەمەن ڕوو دەدات.

ناوبراو وتی: بەم هۆیەوە ئێمە داوا لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەکەین گەمارۆ و سزا بە سەر ناوبراودا بسەپێنێت، لە بەر ئەوەی کە هاوپەیمانی سەعوودیا بە شێوازێکی زۆر کارەساتبار، یاسا نێودەوڵەتییەکانی پێشێل کردووە.
بن شەمسی لە درێژەدا وتی: چاودێری مافی مرۆڤ خاڵی زۆری سەبارەت بە پێشێلکردنی یاسای نێودەوڵەتی لە لایەن هێزەکانی سەر بە هاوپەیمانی سەعوودیا لە یەمەن تۆمار کردووە.
وتیشی: تا ئێستا ٨٠ هێرشی ئاسمانی نایاسایی لە لایەن سەعوودیاوە تۆمار کراوە کە بەم هۆیەوە هەزار کەس کوژراون و سەدان کەسی دیکەش لە زیندانەکان لە لایەن سەعوودیا و ئیماراتەوە ئەشکەنجە دراون.
ناوبراو هەروەها گەمارۆی یەمەنی لە لایەن هاوپەیمانی سەعوودیاوە بە سەرەکیترین هۆکاری قەیرانی مرۆڤی لە یەمەن ناو برد